ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

عەقیل خەزعەلی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق بەمیدیاكانی عێراقی رایگەیاندووە: "عێراق زیاتر لە 1200 گورزی لەناو خاكی سووریادا لە‌ چەكدارانی رێكخراوی داعش وەشاندووە".

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاندووە، لە نێوان عێراق و سووریا هاوكاریی باش هەیە و لە رێگەی سەنتەری ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانەوە بە هاوبەشی دژی داعش كار دەكەن و زانیاریی وردی هەواڵگرییان لەسەر پێگە و مۆڵەگەكانی چەكدارانی داعش بە یەكتری داوە.