ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Image result for ‫رووداوی هاتوچۆ‬‎

بڕیار محەمەد

 

لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەرێگەی سەرەكی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كەبەرێگەی خورماتوو دیالەش ناسراوە، لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل شۆفێرێك گیانی لەدەستداو 2كەسیش برینداربوون.

عەلی حەیدەر، ئەقسەری هەواڵگری پۆلیسی دیالە، بە(رێگای كوردستان)ی راگەیاند" ئەمڕۆ دووشەمە 4ی ئاداری 2019 لەرێگەی هەرێمی كوردستان و بەغدا نزیك بە سەربازگەی كۆنی ئەشرەف دووئۆتۆمبیل لەجۆرەكانی تانكەر و لۆری پێكیاندادا.

ناوبراو وتییشی، "بەو هۆیەوە شۆفێری لۆریەكە گیانی لەدەستداو 2سەرتشینیش كەلەگەڵی بوون برینداربوون".

رونیشی كردەوە" دەرچووی یەكێ لە ئۆتۆمبیلەكان بەهەڵە هۆكاری روداوەكەبوو.