ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Ø³ÙˆÙ¾Ø§ÛŒ پاسداران: "ئێمه‌ ئه‌سه‌دمان برده‌ تاران"

جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی رایگەیاند، ئاگادارنەكردنەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە بردنی سەرۆكی رژێمی سووریا، بەشار ئەسەد بۆ ئێران لە لایەن فەیلەقی قودسەوە؛ بۆ خەمساردی سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی دەگەڕێتەوە.

 

ئیسماعیل قائانی بە ئاژانسی خوێندكارانی ئێران (ISNA)ی راگەیاند "بەشار ئەسەد لە لایەن فەیلەقی قودسەوه هێندرایە ئێران. سەركۆمار ئاگاداری ئەوە بوو. پێموایه ئەو‌ خەمسارد بووە لەوەی ئەمە بە زەریف بڵێت. ئەو خەمساردییە پەیوەندی بە حكوومەتەوەیە".‌

 

جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە دا كە وێڕای جیاوازی بۆچوونیان لەگەڵ حكوومەت، حكوومەت بە حكوومەتی خۆیان دەزانن.

 

ئیسماعیل قائانی باسی لەوە كرد كە بردنی ئەسەد بۆ ئێران كارێكی هەستیارانە بووە و گوتی: "ئەوانەی پێویست بوو لەمبارەیەوە ئاگادار بن ئاگاداركراونەتەوە، ئەوانەیش پێویست نەبووە ئاگادار بن ئاگادارنەكراونەتەوە".

 

ناوبراو تیشكیشی خستۆتە سەر ئەوەی كە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف دۆستی فەرماندەی فەیلەقی قودس، قاسم سولەیمانی-یە كە ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبات.