ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Ø£Ø±Ø´ÙŠÙ- رضيع في حضانة بأحد المستشفيات

وەزیری تەندروستی تونس بە ھۆی گیانلەدەستدانی ١١ منداڵی شیرەخۆر، دەستی لەكاركێشایەوە.

یوسف شاھد سەرۆكوەزیرانی تونس، رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەكەی وەزیری تەندروستی، عەبدولرەئوف شەریف-ی پەسەندكردووە.

یوسف شاھد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا كە لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستیپێكردووە، ھەروەھا داواكاری گشتیش لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەكە دەكات و ھەر بەرپرسێك كەمتەرخەم بووبێت، سزا دەدرێت.

ھاوكات وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لێكۆڵینەوەی لە رووداوی گیانلەدەستانی ١١ شیرەخۆرەكەدا دەستپێكردووە و ئاماژەی بەوەداوە كە پێشبینی دەكرێت ئەو شیرەخۆرانە لە ئەنجامی پیسبوونی خوێن كە بووەتە ھۆی دابەزینی سووری خوێن گیانیان لەدەستدا بێت.

عەبدولرەئوف شەریف وەزیری تەندروستی تونس