ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ÙÙ‡â€ŒÚ•Ù‡â€ŒÙ†Ø³Ø§ و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجوومه‌نێكی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن

ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەڕەنسا ئەو رێككەوتنەی پەسەندكرد كە دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی هاوبەش لە نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیادا بە مەبەستی بەهێزكردنی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات لە خۆدەگرێت.

 

ئەو رێككەوتنەی كە دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی هاوبەش لە نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیادا بە مەبەستی بەهێزكردنی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات لە خۆدەگرێت لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەڕەنسا پەسەندكرا. هەریەك لە بزووتنەوەی رێپێوانی كۆماریی كە سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن دامەزرێنەریەتی، پارتی كۆماریی، پارتی سۆسیالیست و بزووتنەوەی دیموكراسی دەنگیان لە بەرژەوەندیی پەسەندكردنی رێككەوتنەكە دا.

 

دوای ئەوەی كە رێككەوتنەكە لە ئەنجوومەنی فیدراڵیی ئەڵمانیاش پەسەندكرا، دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە ئەگەری پەسەندكردنیشیدا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە رۆژی ٢٥ی ئادار لە پاریس ئەنجام دەدرێت.

 

ئەنجوومەنە هاوبەشەكە ساڵانە لانیكەم دووجار كۆدەبێتەوە و لە هەریەك لەو دوو وڵاتە ٥٠ پەرلەمانتار بەشداریی تیادا دەكەن. رێككەوتنەكە دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت كە لە ناوچە سنوورییەكان، ئەڵمانیا و فەڕەنسا دەستبەرداری یاسا نیشتمانییەكان ببن.

 

ئامانجی رێككەوتنەكە دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێیە لە هاریكاری نێوان هەردوو وڵات، هاوبەشی بگەیەنێتە ئاستێكی نوێ و ئەورووپا بۆ ئەو سەختیانە ئامادە بكات كە رووبەڕووی دەبێتەوە.