ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ هیومان رایتس وۆچ ئاشكرای دەكات، عێراق بە خراپترین دۆخ لە مێژووی خۆیدا تێدەپەڕێت. 

رۆژی چوارشەممە 13ی ئاداری 2019 هیومان رایتس وۆچ بە پشتبەستن بە رووداوەكانی 14 ساڵی رابردوو دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە 2003 و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لە 2005 ئامارەكانی بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارانە سێ ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی پەنایان بۆ 64 وڵات بردووە، چوار ملیۆن و 100 هەزار كەسیش ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، جگە لە 10 ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە كەمپەكانی ناوخۆی وڵاتەكە دەژین.

هەر بەپێی ئامارەكانی ئەو ڕێكخراوە هەزار منداڵی بێ باوك هەن كە تەمەنیان لەنێوان یەك مانگ بۆ 17 ساڵە و 2 ملیۆن ژن بێوەژن بوون لە عێراق كە تەمەنیان لەنیوان 15 بۆ 52 ساڵی دایه.

كەرتی پەروەردە زۆر بەرەو دواوە ڕۆیشتووە لە عێراق بەشێوەیەك كە شەش ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی توانای نووسین و خوێندنەوەیان نییە كە زۆرینەیان خەڵكی پارێزگاكانی بەسرە و بەغدا و نەجەف و واست و ئەنبارن.