ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Related image

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ئاشكرای دەكات، هیچ وادەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە خاكی سوریا دیارینەكراوە.

جەیمس جێفری، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، 15 بۆ 20 هەزار لایەنگری داعش لە عێراق و سوریادا هەن كە زۆرینەیان شانەی نووستوون.

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە هەوڵی كۆتایی پێهێنانی ئۆپراسیۆنەكانە لە دەورووبەری رووباری فورات. وتیشی: ئەوەی ماوەتەوە تەنیا چەند هەزار چەكدارێكی داعشە لەگەڵ كەمتر لە كیلۆمەترێك كە هێشتا داعش دەستیبەسەرداگرتووە. ئاماژەی بەوەشكرد، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و هیچ وادەیەكیش بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دانەنراوە.

جێفری داواشی لەو وڵاتانە كرد ئەو داعشانە وەربگرنەوە كە هاووڵاتی وڵاتەكانیان و لە ئێستادا لەلای هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستبەسەرن.