ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەبارەت بە پیسبوونی ئاو و ھەوا رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ھۆشداری دەدات و داوادەكات وڵاتان بە شێوەیەكی جدی رێگری لەو دیاردەیە بكەن.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە تازەترین راپۆرتدا سەبارەت بە پیسبوونی ئاوو ھەوا رایگەیاندوە: پیسبوونی ئاوو ھەوا بە ئاستێك گەیشتووە كە ھەڕەشە لە گیانی ملیۆنان كەس لە جیھان دەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، یان سەركەوتوو دەبن لە رێگری كردنی پیسبوونی ئاوو ھەوا، یان بە میلۆنەھا كەس لە خۆھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەفریقا تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە زووتر لە كاتی خۆیان بەھۆی پیس بوونی ئاوو ھەوا گیان لە دەست دەدەن.