ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

میدیاکانی سودان بڵاویانکردەوە، عومەر بەشیر، سەرۆکی سودان لەلایەن سوپای وڵاتەکەوە لە پۆستەکە دورخراوەتەوە و گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێقەدەغە کراوە .

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 11ی نیسانی 2019 عومەر بەشیر، سەرۆکی سودان لەلایەن سوپای وڵاتەکەوە هێندراخە خوارەوە لە پۆستەكەی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی سوپای سوودان پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەکەن. هاوکات میدیاکانی سوودان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەک ئەفسەری سەربازی چوونەتە نێو باڵەخانەی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی سوودان.

هەروەها تەلەفزیۆنی فەڕمی سودان بڵاویكردەوە، پاش كەمێكی دیكە سوپای وڵات ڕاگەیەندراوێكی گرنگ لەبارەی جموجوڵە لەشكرییەكانەوە بڵاودەكاتەوە.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی سوودان، ٢٢ کەس کوژراون، لەنێویاندا ٥ کەسیان سەربازن کە ویستوویانە بەرگری لە خۆپیشاندەران بکەن.