ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا، دۆناڵد توسك رایگەیاند "٢٧ وڵاتی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا رێككەوتوون بۆ دواخستنی رێككەوتننامەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا (برێكسیت). ئێستا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای كۆدەبمەوە و رەزامەندی حكوومەتی بەریتانیا وەردەگرم".

 

لە كاتێكدا لووتكەی برێكسیت لە بڕۆكسل بەردەوامە، دۆناڵد توسك لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند كە ٢٧ وڵاتی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا رێككەوتوون بۆ دواخستنی رێككەوتننامەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا.

 

دۆناڵد توسك، نووسیوویەتی "٢٧ وڵاتی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا رێككەوتوون بۆ دواخستنی رێككەوتننامەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا (برێكسیت). ئێستا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای كۆدەبمەوە و رەزامەندی حكوومەتی بەریتانیا وەردەگرم".