ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، درەنگانێكی شەوی رابردو، عەوز بن عەوف سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی سودان دەستی لەكاركێشایەوە و فەریق عەبدلفتاح برهان، وەك سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە ناساند.

لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا بن عەوف رایگەیاند، ئەوان نەهاتون خۆیان بەسەر خەڵكدا بسەپێنن و ئەو لەئێستاوە وەك سەرۆكی ئەنجومەنە سەربازییەكە كارناكات.

جگە لە خۆی وەك سەرۆكی ئەنجومەن، هاوكات بن عەوف ئاشكراشیكرد، كەمال عەبدول رەوف ئەل ماهی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی لەژێر فشاری جەماوەرو دەستەی رێكخەری خۆپیشاندانەكاندا هات، كە پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سەربازییان رەتكردەوە و داوایانكرد دەسەڵات رادەستی خەڵكی مەدەنی بكەن.