ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆی توندكردنی سزاكانی سەر ئێران و ڤەنزویلاو بارودۆخی لیبیا، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رۆژی شەممە 13ی نیسانی 2019، بڵاویكردەوە بەهۆی توندكردنی سزاكانی سەر ئێران و ڤەنزویلاو بارودۆخی لیبیا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، ئەمرۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت لە بازاڕەكانی جیهان 72 سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە 71.55 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا31 سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە 63.89 دۆلار .