ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە ئاشكرای دەكات، بە ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق دەبێتە وڵاتێكی مەدەنی.

ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە بەمیدیا عێراقییەكانی راگەیاند، "دوای ئەو سەركەوتنەی كە دژبە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش تۆماركراوە و سەرجەم ناوچەكانیش كۆنتڕۆڵكرانەوە، ئەركی حەشدی شەعبی لە عێراق كۆتایی ھاتووە".

سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە پێشنیازیكردووە ھەر چەكدارێكی حەشدی شەعبی كە توانای ھەیە، بچێتە ناو ریزەكانی سوپا یان پۆلیسی فیدرال یان پۆلیسی ناوخۆ و داواشیكردووە كە گرنگە توانای سوپا بەھێزتر بكرێت بۆ ئەوەی ئاسایشی وڵات پتەوتر بێت.

سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی هەروەها گوتوویەتی "بە ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق دەبێتە وڵاتێكی مەدەنی"