وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، له‌به‌غداده‌وه موچه‌ی مانگی یەک و دوو و سێ و چوار به ته‌واوی به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق نێردراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "موچه‌ی مانگی یه‌ك و دوو بڕی٣١٧ ملیار دینار بۆ هەر مانگێک نێردراوە بۆ هه‌رێم به‌ڵام مانگی سێ له‌گه‌ڵ موچه‌كه‌دا ئه‌و بڕه‌ی كه‌می هه‌بوو له مانگی یه‌ك و دوو به‌پێی یاسا زیاده‌ی ئه‌و پاره‌یه نێردرا بۆ هه‌رێم، وه مانگی چواریش بەپێی بودجە پارە نێردراوە بۆ هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بابه‌تی پاشه‌كه‌وت لای ئێمە له‌یاسای بودجه‌دا نیه ئێمه به‌پێی یاسای بودجه كارمان كردووه موچه‌ی مانگی یەک و دوو و سێ و چوار به‌ته‌واوی نێردراوه بۆ هەرێم ئیتر خه‌ڵك و په‌رله‌مانتار چۆن ته‌فسیری ده‌كەن كه‌یفی خۆیانه."
روونیشیکردووەتەوە، دۆخی هەرێم په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دۆخه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو كه بودجه نه‌نێردرا بۆ هەرێم ئێستا كه پاشه‌كه‌وتی موچه نەماوە، تەنها دواكه‌وتنی موچه‌كه‌یه كه ئه‌وه‌ش له ئاینده‌دا چاك ده‌كرێت.
باس لەوەشدەکات، له‌م ڕۆژانه‌دا ٦٨ملیار دیناره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سه‌ریه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
سەبارەت بە هاوتاكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، فوئاد حسێن رایگەیاند، "ئه‌وه كێشه‌ی هه‌یه، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه مه‌سه‌له‌ی میلاكاته كه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌گه‌ڵ میلاكی وه‌زاره‌ت چۆنه و چۆن نیه كێشه‌ی هه‌یه پێویسته ڕێكبخرێت، كێشه‌ی دووه‌م، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه دیاریكراوه جا ئه‌مانه بابه‌تی وردن و پێویسته گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێن و چاره‌سه‌ربكرێن."
ڕۆژی هەینی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەڵگرت و بەڵام تا ئێستا کە مانگی چوارە ، موچەى مانگی یەک بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە.