ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی حزبی شیوعی كوردستان رۆژی چوارشەممە 17/4/2019 شاندی باڵای حزبی (التقدم والاشتراكی المغربی) گەیشتە هەرێمی كوردستان كە پێگهاتبوون لە بەڕێزان ( نبیل بنعبدالله ئەمینداری گشتی پارتەكە و شرفات افیلال ئەندامی مەكتەبی سیاسی و اناس صبیحی ئەندامی سەركردایەتی و هاوڕێمان احمد كە یاوەری شاندەكە بوو لە مغریب و لەلایەن حزبمانە لە فرۆكەخانەی هەولێری نیودەوڵەتی پێشوازیان لیكرا . بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاشنابوونی لەسەر پێشهاتەكان و مێژووی و خەباتی گەلی كوردستان و زیاتر گۆرینەوەی بیرورا لەگەڵ حزبمان و پارتە سیاسییەكانی كوردستان لەسەر رووداو گۆرانكارییەكانی ناوچەكە.

بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنج شەممە 18/4/2018 كۆمەڵێك سەردان و چاوپێكەوتنیان ئەنجامدرا. كەسەرتای سەردانەكانییان بۆ قەلای دێرینی شاری هەولێر و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، پارێزگاری هەولێر، دواتریش بارەگای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو.

بۆ رۆژی 19/4/2019 بەرەو شاری هەڵەبجەی شەهید بەرێكەوتن و سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی شەهید و دواتریش بارەگای محەلی هەڵەبجەی حزبمانیان كرد.

رۆژی 20/4/2019 كاتژمێر 10 بەیانی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد. پاشان سەردانی سەنتەری میترۆ و لە كاتژمێر (2) پاش نیورۆ سەردانی بزووتنەوەی گۆرانیان كرد. دواتریش سەردانی (ئەمنەسورەكەی ) سلێمانی. كۆتا سەردانیان لە سلێمانی بارەگای حزبی شیوعی كوردستان بوو.

رۆژی 21/4/2019 كاتژمێر 11:30 بەیانی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له مصيف صلاح الدين كرد، كاتژمێر (2) نیورۆش لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان و جێگری یەكەم و سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازیان لیكرا.

كۆتا سەردانی شاندی میوانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبمان بوو لە شاری هەولێر و . هەر هەمان رۆژی هەرێمی كوردستانیان بەجێ هێشت.

Image may contain: 3 people, people sitting and indoor

Image may contain: 2 people, people sitting and indoor

Image may contain: 10 people, people smiling, people standing and suit

Image may contain: 2 people, people sitting and indoor

Image may contain: 4 people, people smiling, people sitting, suit and indoor

Image may contain: 10 people, people smiling, indoor

Image may contain: 3 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 4 people, people standing and indoor

Image may contain: one or more people, people standing, sky, shoes and outdoor

Image may contain: ‎‎13 people, ‎including ‎هادى كولكنى‎, Hawre Haji and Neamat Maaroof‎‎, people smiling, people standing and outdoor‎

Image may contain: 2 people, people sitting

Image may contain: 6 people, people standing and suit

Image may contain: 6 people, people sitting and indoor

Image may contain: 14 people, people smiling

Image may contain: 7 people, people smiling, suit and indoor

Image may contain: 7 people, people sitting and indoor

Image may contain: 7 people, people sitting and indoor