ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر كڵێسا و هۆتێلەكانی سریلانكا كوژراون بەرزبووەوە بۆ 310 كەس.

بەپێی هەواڵیكی DailyMirrorی سریلانكا كە پشتبەستن بە لێدوانی گوتەبێژی پۆلیسی ئەو وڵاتە، روان گوناسیكارا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی كوژراوانی هێرشە تیرۆریستییەكانی رۆژی یەكشەممە كە لە میانی رێوڕەسمی جەژنی قیامەتی مەسیحییەكاندا ئەنجامدرا، بەرزبووەتەوە.

روان گوناسیكارا ئاماژەی بەوە كردووە كە ژمارەی كوژراوان لە 290ەوە گەیشتووەتە 310 كەس.

هەروەها روان گوناسیكارا باسی لەوە كردووە كە ئۆپەراسیۆنەكانی دوای تەقینەوەكان درێژەیان هەیە و تا ئێستا 40 گومانلێكراو دەستگیركراوە كە سەرجەمیان هاووڵاتی سریلانكان