ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی روسیا و سەرۆکی کۆریای باکور لە ڤلادیفۆستۆک کۆبوونەوە، ئەوەش بەیەکەم دیداری نێوان ئەو دوو سەرۆکە دادەندرێت، لەو کاتەی کیم جۆنگ ئۆن لە ساڵی ٢٠١١وە بووتە سەرۆکى کۆریای باکور.

ئاژانسی هەواڵی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، دیداری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا و کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکى کۆریای باکور لە دورگەی رۆسکی نزیک لە ڤلادیفۆستۆک بەڕێوەچوو.

ئەوەش یەکەم دیداری نێوان سەرۆکی روسیا و سەرۆکى کۆریای باکور بوو لەو کاتەی کیم جۆنگ ئۆن لەساڵی ٢٠١١ ئەوە دەسەڵاتی گرتووەتەدەست، هەروەها یەکەم سەردانی کیم جۆنگ ئۆنە بۆ دەرەوەی وڵات دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵ بەسەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت هەڵبژێردرایەوە.