ئهندامێكی لیژنهی دارایی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق رایگەیاند: بهغدا بودجهی هەرێمی كوردستانی راگرتووه، بەڵام مووچه فەرمانبەران بهردهوام دهبێت".
ئهحمهد حاجی رهشید، ئەندامی لیژنەی دارایی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق به میدیاكانی راگهیاند: عەبدولهادی موحان، پەرلەمانتاری عیراق رایگەیاندووە كە سەرۆك وەزیران نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق كردوە بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی هەرێم رابگیرێت، تائەو كاتەی نەوتەكەی تەسلیمی سۆمۆ دەكات.
ئەوەشی خستەڕوو: "قسەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە كردوەو تەئكیدی كردوهتەوە كە نوسراوەكەی بینیووە، بەڵام شایستە داراییەكانی هەرێم زۆر بوار دەگرێتەوە كە بریتین لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و بەكاربردن و وەبەرهێنان، بۆیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناگرێتەوە و بەدەرە لەو بڕینە".
ئهحمهد حاجی رهشید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق، ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەند نەبێت بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەوە، ئەوا بەپێی نرخی رۆژ كە كۆمپانیای سۆمۆ دیاری دەكات، پارەی ئەو 250 هەزار بەرمیلە لە شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت. بەڵام بەغدا لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت كە بڕەكەی مانگانە 522 ملیار دینارە".