ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

جێگری باراك ئۆباما سەرۆكی پێشوی ئەمریكا جۆ بایدن، رایدەیەنێت، لەسەر پارتی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ساڵی 2020 خۆم كاندید دەكەم.

بایدن لە ڤیدیۆیەكدا كە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، بەشێوەیەكی فەرمی كاندیدبونی خۆی لەسەر پارتی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2020 ی سەرۆكایەتی ئەمریكا راگەیاندوە.

جێگری باراك ئۆباما سەرۆكی پێشوی ئەمریكا راشیگەیاند، لەپێناو بەهای ئەم نەتەوەیە، لەپێناو پلەو پایەمان لە جیهان، و دیموكراسیمان، خۆم كاندید دەكەم بۆ سەرۆكی ئەمریكا بۆ 2020.