ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان

پاش ئەوەی تیرۆریستێك دانی بەوەدا نا بەر لە 14 ساڵ ئۆتۆمبیلێكی لەپرسەیەكدا تەقاندۆتەوە و بەو هۆیەوە 35 كەسی لە سنوری پارێزگای دیالە كردە قوربانی،لەئەگەری جێ بەجێ نەكردنی بڕیاری لەسێداردانی كەس و كاری قوربانیەكان هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكەن.

موحسن ئیسماعیل ، وەك یەكێ لەكەسە نزیكەكانی 4 لە قوربانیەكانی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بەر لە 14 ساڵ لەپرسەیەكی سنوری پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ شەمە 27 نیسانی 2019 بە (رێگای كوردستان )ی راگەیاند" بەر لە 14 ساڵ لە لایەن تیرۆیستێكەوە ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو لە پرسەیەكدا لە لایەن تیرۆریستێكی بە قاعیدەوە تەقێنرایەوە و بەو هۆیەوە 35 كەس گیانیان لەدەستدا.

گووتیشی" پاش 14 ساڵ لەچاوەڕوانی ئێمە ، 22ی ئەم مانگە فرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە لەلایەن دادگای تاوانەكانی دیالەوە ،بەڵام بڕیارەكە بۆ تانەلێدان بۆماوەی 30 رۆژ جێ بەجێ ناكرێت ، بۆیە لەئەگەری هەر دەست وەردانێك یاخود پشتگیری كردنێك خۆپیشاندانی بەفروان لەدیالە دەكرێت .

ئەو كە ئاوارەی نیشتەجێی گەرمیانە باسی لەوەكرد " دادگا سەروەر نیەو لەژێر كاریگەری بەرپرساندایە بۆیە كەس و قوربانیانی تەقینەوەكە ئەو بڕیارەدراوە .

رۆژی 22ی ئەم مانگە دوینێ دادگای تاوانەكانی دیالە ئاشكرایكرد ، دوای 14 ساڵ لە ئەنجامدانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێك لە پرسەیەكدا لە ناوچەی ئەبی سەیدای رۆژهەڵاتی یالە ،ئەنجامدەری تاوانەكە كە سەر بە رێكخراوی قاعیدەبوو فرمانی لە سێدارەدانی بۆدەركرا.