له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سەربازی عێراق، دەستگیركردنی شەش تیرۆرستی لە مەخمور راگەیاند.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی رایگەیاند: شەوی یەكشەممە، 28-4-2019"مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له باره‌گای فیرقه‌ی 14 به هاوكاری فه‌وجی به‌دواداچوونی فیرقه، له ئۆپراسیۆنێكدا و پشتبه‌ست به زانیاری هه‌واڵگری ورد، توانیویانه 6 تیرۆرست له چه‌ند شوێنێكی قه‌زای مه‌خموری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیربكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سەربازی عێراق وتیشی: "ئه‌و تیرۆرستانه له‌و چه‌كدارانه بوون كه دژی هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌ڕیان كردوه له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی ئازادكردنی پارێزگای نه‌ینه‌وادا و به‌پێی یاسا داواكراو بوون و به‌پێی ئه‌حكامی ماده‌ی 4ی تیرۆر دوای ده‌ستگیركردنیان راده‌ستی لایه‌نی داواكاریان كراون".