ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Ø¦Ø§Ø³Ø§Ù†Ú¯ بە ٥٠ هەفتە زیندانیکردن سزا درا

جولیان ئاسانگ دامەزرێنەری سایتی ویكیلیكس، كە بەتۆمەتی پێشێلكردنی مەرجەكانی ئازاد كردنی بەكەفالەت لە بەریتانیا دادگایی دەكرا، بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ٥٠ هەفتە درا.

دادوەری دادگای شانشینیی ساوزوارك، دەبۆرا تیلەر سزای ٥٠ هەفتەی سەپاند بەسەر ئاسانگدا بەتۆمەتی پێشێلكردنی مەرجەكانی ئازادكردنی بەكەفالەت لە كاتێكدا ناوبراو لە ٢٠١٢ دا دادگاییكرا و پەنای بردە بەر باڵیۆزخانەی ئیكوادۆر لە لەندەن.

دادوەر دەبۆرا تیلەر داوای ئاسانگ-ی بۆ كەمكردنەوەی سزاكەی رەتكردەوە كە بیانووی مەرجەكانی پەنابەری سیاسیی داوای كردبوو، بە هۆی شێلگیری پێشێلكاریەكەوە لانیكەم سزای یەك ساڵ زیندانی بەگونجاو زاندرا بۆ ئاسانگ.