ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەركۆماری ئێران ئاشكرای كرد، بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە ئەگەر داهاتی نەوت كەم بكات ئەوا بە شتی دیكە قەرەبووی دەكەنەوە.

حەسەن روحانی سەركۆماری ئێران لە میانی بەشداریكردن لە رێوڕەسمێكدا لە كرماشان كاردانەوەی خۆی نیشاندا بەرامبەر لێدوان و بڕیارەكانی ئیدارەی ئەمریكا بۆ رێگەگرتن لە هەناردەكردنی نەوتی ئێران و گوتی: "گوتەی ئەمریكییەكان لەبارەی رێگەگرتن لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بێ بنەمان. ئەوان توانای رێگریكردنیان نییە لە نەوتی ئێمە. ئەگەر داهاتی نەوت كەمی كرد بە شتی دیكە قەرەبووی دەكەینەوە، بەڵام بەردەوام دەبین لە فرۆشتنی نەوت. ئێمە ناوچەكە و توانای ئێران لە ئەمریكییەكان باشتر دەناسین".

روحانی سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە ئێران پەیوەندی باشی هەیە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات جگە لە چەند وڵاتێك نەبێت و گوتی: "ئێمە دوژمنایەتیمان لەگەڵ كەس نییە. بەرژەوەندی ئەو دەوڵەتانەی رۆژهەڵات كە نێوانیان لەگەڵمان باش نییە لەوە دایە لەگەڵ ئێران كاربكەن".