ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- رێگای كوردستان 

بەپێی راگەیەنراوی فەرمانگەی چاكسازی لە وەزارەتی دادی عێراق مانگی رابردوو(678) زیندانی لەگرتوخانەكانی بەغدا ئازادكراون هەندێكیان بەر لێبوردن كەوتوون و هەندێكیان ماوەی زیندانی كردنیا ن كۆتای هات.

وێنەیەكی راگەیەنراوەكەی، فەرمانگەی چاكسازی لە وەزارەتی داد بە (رێگای كوردستان) دراوە هاتووە" لەماوەی مانگی رابرودا، واتا مانگی نیسان ، (678) زیندانی لەگرتەخانەی وەزارەتی داد كە زیندانی بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراقی تێدابووە ئازاد كراون .

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەروو" لەو ژمارەیەش (64) كەسیان بەر لێبوردنی گشتی كەوتبوون و ئەوانی تر كە(80)یان ئافرەت بووەو (598)یان پیاوو بووە پاش ماوەی زیندانیكردنیان ئازادكران.