ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

تیمی ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای دەكات، بەمەبەستی تاوتوێكردنی بژاردەی سەربازیی سەبارەت بەو قەیرانەی لە ڤێنیزوێلا درێژەی هەیە، لە وەزارەتی بەرگریی (پێنتاگۆن) كۆبوونەوەیەكیان سازكردووە.

كاربەدەستێكی باڵای ئەمریكا لە لێدوانیدا بۆ میدیای وڵاتەكەی، روونكردنەوەی لەبارەی ئەو كۆبوونەوەیەوە داوە.

بەپێی گوتەكانی كاربەدەستە باڵاكە، لە پێنتاگۆن لە كۆبوونەوەیەكدا بژاردە سەربازییەكانی پەیوەست بە قەیرانی ڤێنیزوێلا كە لە ئێستادا درێژەی هەیە، تاوتوێكراون و هەریەك لە وەزیری دەرەوە، مایك پۆمپیۆ، بریكاری وەزیری بەرگریی، پاتریك شاناهان و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپ، جۆن بۆڵتن بەشدارییان كردووە.

كاربەدەستەكە باسی لەوەشكردووە رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەیەكی دیكەی هاوشێوە ئەنجامدراوە و تویتەكەی بریكاری وەزیری بەرگریی ئەمریكا، پاتریك شاناهان سەبارەت بە دۆخی ڤێنیزوێلا لەدوای ئەو كۆبوونەوەیە هاتووە.