ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت كۆتوبەند بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری دابندرێت، هەروەك ئەو یاسایانەی هەن دۆخەكە بۆ قۆناغەكانی پێش ساڵی 2003 دەگەڕێنێتەوە.

رۆژی شەممە، 4ی ئایاری ، 2019ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ كە ڕێكخراوێكی سەربەخۆیە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، چارەكی یەكەمی 2019، 10 حاڵەتی دەستدرێژیكردنەسەر ڕۆژنامەوانانی ناوخۆیی تۆماركراوە، ئەوەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە لە وڵاتێكدا، كە گوایە ڕژێمی دیكتاتۆری تێیدا گۆڕاوە بۆ دیموكراسی.

ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ داواش لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەكات پاراستنی پێویست بۆ ڕۆژنامەوانانی عێراقی و ئەو پەیامنێر و ڕۆژنامەوانانەدا دابنرێت كە لە عیراقدا كاردەكەن و ڕێگەنەدرێت حاڵەتەكانی دەربازبوونی ئەو كەسانەی پێشێلكاری لە بەرامبەر ڕۆژنامەوانان ئەنجام دەدەن، فراوانتر ببێت.

هەروەك ڕوانگەكە داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات ئەو یاسایانەی مافەكانی رۆژنامەوانان دەپارێزن، تێپەڕێنرێن و پاراستنیان بۆ دابین بكرێت و ئازادی كاركردنیان پێبدرێت، ئەوەش بەپێی لێكتێگەیشتن و پابەندبوونە نیشتمانییەكان بێت.