ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

باڵیۆزی چین لە عیراق ئاشكرایكرد، لەمەودوا لەشاری هەولێرەوە ڤیزا دەدرێتە هاووڵاتیان و بۆ ئەو مەبەستەش 5 ملیۆن یوان لە كونسوڵگەریی چین لەو شارە خەرجكردووە.

چانگ تاو باڵیۆزی چین لە عیراق لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،”پێش هاتنم بۆ بەغدا زۆرم دەربارەی ڤیزای چین لە عیراقەوە بیستووە و ئێستاش كار بۆ ئاسانكردنی پێدانی ڤیزا بە عیراقییەكان دەكەین، پێدانی ڤیزا لەڕێگەی ئەلكترۆنییەوە هەندێك كێشەی هەبوو، بەڵام ئێستا چارەسەركراون”.

چانگ تاو وتیشی،”كار بۆ ئەوە دەكەین لە كونسوڵخانەی چینەوە لە هەولێر ڤیزا بدەینە هاووڵاتیان، بۆ ئەوەش 5 ملیۆن یوانمان خەرجكردووە و دوای گواستنەوەی باڵیۆزخانەكەش بۆ بارەگا نوێیەكەی كار بۆ فراوانتركردنی پێدانی ڤیزا دەكەین”.

باڵیۆزی چین لە عیراق ڕوونیشیكردەوە،”لەئێستادا تەنها ڤیزا دەدرێت بەپیاوانی كار و خوێندكار و لەماوەی داهاتووشدا كار بۆ چالاككردنی ڤیزای گەشتیاریش دەكەن”.