ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای بەناچاری نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی روسی لە فۆڕکەخانەی (شیریمیتیڤۆ) لە مۆسکۆ و گڕ گرتنی، (41) سەرنشین گیانی لەدەستدا.

فڕۆکەکە لە جۆری (Sukhoi Superjet-100) بو بە (73) سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەی شیریمیتیڤ گەشتەکەی دەستپێکرد، بەڵام دوای چەند خولەکێک دەستەی فڕۆکەکە چەند ئاماژەیەکی خراپبونی بزوێنەرەکەیان بەدیکردوە، بۆیە بەناچاری فڕۆکەکە نیشتەوە و لەکاتی نیشتنەوەیدا گڕی گرت.

سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە رایگەیاند: گڕگرتنی فۆڕکەکە بوە هۆی گیان لەدەستدانی (41) سەرنشین، لەنێویاندا دو منداڵ و یەکێک لە دەستی فڕۆکەکەی تێدابوە، بەڵام توانیویانە (37) کەس بە سەرنشین و دەستەی فڕۆکەوانییەوە رزگاریان بکەن.

بەهۆی روداوەکەوە ژمارەیەک لە گەشتەکانی دیکەی ئەو فڕۆکەخانەیە گواسترانەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی دیکەی ئەو شارە.