ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی ئاشكرای دەكات، پارەی تەرخانكراوی یاسای بودجەی 2019 ی هەرێمی كوردستان دەنێرین.

رۆژی سێشەممە 7ی ئایاری 2019 لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی لە ئاستێكی زۆرباشدان، ئێمە هیچ ئاستەنگێك دروست ناكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان.

عەبدولمەهدی راشیگەیاند، بیروبۆچونی جیاواز لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە، بەڵام گفتوگۆكانمان بەردەوامە لەسەر هەمو ئاستەكان.

سەبارەت بە هێزی پێشمەرگەش عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، هێزەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە پێكەوە دژی داعش شەڕیان كردوە، پەیوەندیەكانمان زۆر باشە و ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەبوە توانیومانە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە پڕیبكەینەوە.