سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه دوا په‌یام ده‌گه‌یه‌نێته عیراق كه خۆی یه‌كلابكاته‌وه له‌نێوان هاوپه‌یمانه‌كانیان و كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر دژ به‌مه‌ترسیه‌كانی ئێران بوه‌ستنه‌وه، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێن".
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو مارك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غداو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عیراق كۆبۆوه.
به‌گوێره‌ی میدیا عیراقیه‌كان، "پۆمپیۆ په‌یامی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای به‌به‌رپرسه عیراقییه‌كان گه‌یاندوه كه ده‌یانه‌وێت بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن و دڵنیاببنه‌وه ئاخۆ ئایا عیراق له‌گه‌ڵ ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌بێت له‌كه‌نداو دژ به‌مه‌ترسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ناوچه‌كه یاخود نا".
ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپیشی ڕونكردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بێت، له‌داهاتودا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان پێكه‌وه ده‌بێت و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێین و خاوه‌نی بڕیار‌و سیاده‌ی خۆیان ده‌بن به‌مه‌رجێك نه‌بنه پاشكۆی هیچ وڵات.