ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فەرماندەیی هێزە ناوەندییەكانی ئەمریكا (CENTCOM) و فەرماندەیی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەورووپا (EUCOM) وەڵامی نووسراوی پرسیارێكیان سەبارەت بە رەوانەكردنی كەشتیی جەنگیی فڕۆكەهەڵگری USS Abraham Lincoln بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دایەوە.

سوپای ئەمریكا بانگەشەی ئەوەیكرد كە سوپای ئێران و هێزە پشتیوانییكراوەكان لەلایەن تارانەوە، ئامادەكارییان بۆ پەلاماردانی سەربازانی سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.

گوتەبێژی هێزە ناوەندییەكانی ئەمریكا رائید بیڵ ئۆربن لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەكرد لەسەر داوای فەرماندەی فەرماندەیی هێزە ناوەندییەكان، كێنیس مەككێنزی و لەدوای رەزامەندیی بریكاری وەزیری بەرگریی ئەمریكا، پاتریك شاناهان كەشتیی جەنگیی فڕۆكەهەڵگری USS Abraham Lincoln بۆ ناوچەكە رەوانە كراوە و رایگەیاند: "فەرماندەیی هێزە ناوەندییەكان، دوای ئەوەی كە نیشانەی روونی سەبارەت بە ئامادەكاریی بۆ پەلاماردانی سەربازانی سوپای ئەمریكا لە ناوچەكە لەلایەن ئێران و هێزە پشتیوانییكراوەكان لەلایەن ئێران، بینی، داوای هێزی كرد".

هەروەها رایگەیاند: "لەنزیكەوە چاودێریی رژێمی ئێران، سوپاكەی، سوپای پاسداران و درێژكراوەكانیان دەكەین و لەپێناو پاراستنی هێزەكانی ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی، بەشێوەیەكی باش جێگیربووین".