ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ داوا دەكات، ژمارە تەلەفۆنەكەی بدرێت بە خەڵكی ئێران بۆئەوەی بتوانێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵكی ئەو وڵاتە قسە بكات.

رۆژی شەممە 11ی ئایاری 2019 ئاژانسی هەواڵیی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی سوید باسی لەوە كردووە، دەخوازێت لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵكی ئێران قسە بكات.

ترەمپ داوای لە باڵیۆزخانەی سوید لە ئەمریكا كرد، ژمارەی تەلەفۆنە تایبەتەكەی لەناو خەڵكی ئێراندا بڵاوبكەنەوە بۆئەوەی بتوانێت ڕاستەوخۆی لەگەڵ خەڵكی ئەو وڵاتە قسە بكات، بەڵام بەرپرسانی باڵیۆزخانەكەی سوید باسیان لەوە كردووە بەبێ ڕەزامەندیی حكومەتی ئێران ناتوانن داواكارییەكەی ترەمپ جێبەجێ بكەن.