ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد لەدوای هەڵكشانی ئاستی گرژییەكان لەگەڵ ئێران، كەشتیی جەنگیی خشۆك و مووشەكهەڵگرێكی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن پێنتاگۆنەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "بریكاری وەزیری بەرگریی (پاتریك شاناهان) وەك بەشێك لەو هێزە سەربازییە زیادەیەی كە فەرماندەیی هێزە ناوەندییەكان ئەمریكا لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا داوایكردبوو، رەوانەكردنی كەشتی "USS Arlington" - ئێل پی دی-٢٤ و مووشەكهەڵگرێكی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی بۆ ناوچەی ئەركی فەرماندەییەكە، پەسەندكردووە".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە بەهۆی دەنگۆی ئەوەی ئێران پلان بۆ ئەوە دادەنێ هێرش بكاتە سەر ژمارەیەك لە ئامانجەكانی ئەمریكا، سەرەتای هەفتە ئەم گرووپەیان بۆ ناوچەكە رەوانەكردووە، گرووپی هێرشبەری كەشتی جەنگی "USS Abraham Lincoln" بەشداری لە هێزی ئەركی بۆردومان دەكات و تیایدا هاتووە: "وەزارەتی بەرگری لە نزیكەوە چاودێری چالاكییەكانی سوپا و پشتیوانانی و رژێمی ئێران دەكات".