ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- رێگای كوردستان

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی عێراق روونكردنەوە لەبارەی سەلامەتیی بەنداوی دەربەندیخان، دەدات، شایەتحاڵەكانیش لە سنوری بەمۆ دەڵێن "هەرەس هێنانی شاخ و لیڵ بوونی ئاوی لێكەوتەوە".

بەپێی بەیاننامەیەك، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 12-5-2019 بڵاوی كردووەتەوەو وێنەیەكی دەست (رێگای كوردستان ) كەوتووە ، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاندووە، بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەی ئاسایی كار دەكات و بوومەلەرزەكەی رۆژی شەممە هیچ كاریگەریی نەرێنێنی لێ نەكردووە.

ئەو بەیاننامەیە لەكاتێكدایە رۆژی پێشتر ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕیی 5.3 پلەی رێختەر، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دا.

بەنداوی دەربەندیخان لە ساڵی 1956 لەسەر رووباری سیروان لە نزیك شارۆچكەی دەربەندیخان دەست بە دروستكردنی كراوە و توانای گلدانەوەی زیاتر لە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

هاوكات ژمارەیەك شایەتحاڵ لە ناوچەی بەمۆی هاوسنوری ئیدارەی گەرمیان و كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن زەمین لەرزەی رۆژی پێشتر هەرەس هێنانی شاخ و لیڵ بوونی ئاوی لێكەوتۆتەوە .

هەرێم شێخانی وەك شایەتحاڵ و هاوڵاتیەكی نیشتەجیسَی ناوچەی بەمۆ بۆ (رێگای كوردستان) ئاماژەیدا ، هەرەس هێنانی شاخ و لیڵ بوونی ئاو لە ساتەكانی دوای زەمین لەرزەكە روویدا.

گووتیشی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە.

Image may contain: cloud, sky, mountain, nature and outdoor