ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Purchase of S-400 from Russia is a done deal, President Erdoğan says

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدەگەیەنێت، "بەدڵنیایییەوە ئێمە شتێكمان نییە لە ئارادابێت وەك هەنگاونان بۆ دواوە لە بارەی S-400. ئەو كارە تەواوبووە".

لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ گەنجانی وڵاتەكەی لە كۆشكی دۆڵمەباهچە، ئەردۆغان گوتارێكی پێشكەش كرد.

لە وەڵامی پرسیاری قوتابییەكدا لەبارەی بابەتی S-400 و F-35، ئەردۆغان رایگەیاند: "ئێمە بابەتی S-400مان تەواوكردووە. واتا بەدڵنیایییەوە ئێمە شتێكمان نییە لە ئارادابێت وەك هەنگاونان بۆ دواوە لە بارەی S-400. ئەو كارە تەواوبووە و رێككەوتنەكەمان ئەوەیە لە تەمووزەوە S-400كانمان رادەست بكرێت. رەنگە ئەوە پێشبخرێت و زووتر وەریبگرین. S-400 سیستمێكی بەرگرییە. لە دوای S-400 هەروەها S-500 جێگەی باسە. لە S-500 شدا بەرهەمێكی هاوبەش دەبێتە جێی باس. لە S-400 شدا بەرهەمێكی هاوبەش دەبێتە جێی باس".

هەروەها سەبارەت بە فڕۆكەی جەنگیی F-35 كە خوازیارن لە ئەمریكای بكڕن، ئەردۆغان گوتی: "درەنگ یان زوو F-35كان وەردەرگرین، پشتوان بەخوا S-400كانیش دەهێنین بۆ وڵاتەكەمان".