ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Image may contain: 1 person, standing and outdoor

گەڵا جاف

 

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی گەورەوە لەرێگەی باقوبە بۆ شارەدێی مەندەلی 6 چەكدار گیانیان لەدەستدا.

عەلی حەیدەر، ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی دیالە،بە ریگای كوردستان راگەیاند" رۆژی یەكشەممە پاسێگی گەورەی چەكدارانی حەشدی شەعبی لەرێگەی باقوبە بۆ شارەدێی مەندەلی لەنزیك شارۆكەس بەلەدروز وەرگەڕا".

ناوبراو گووتیشی، بەو هۆیەوە 6 چەكداری لیوای 20ی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستداو 28ی تریش برینداربوو.

ئەوەشی خستەروو، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یەلەدروز.

سەرچاوەیەكی نەخۆشخانەی بەلەدروزیش ئاشكرایكرد، برینی بریندارەكان زۆر سەختەو ئەگەری بەرز بونەوەی گیان لەدەستدانی زیاتر هەیە.