ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا داوای لە پێنتاگۆن کردووە پێنج هەزار سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات، پێنتاگۆنیش رایگەیاندووە، تاوتوێی پێشنیازەکە دەکات.

دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا، راگەیاندووە، ئێستا پێنتاگۆن خوێندنەوە بۆ پێشنیازێک دەکات کە داوای ناردنی 5000 سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

بەگوتەی ئەو دوو بەرپرسە ئەمریکییە، پێشنیازەکە لەلایەن فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کراوە، هۆکارەکەشی زیادبوونی هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.