ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی بەردەوامی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو لە لایەن ئۆپێك و بەردەوامی ململانی بازرگانیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ چین، نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی تۆماركرد.

رۆژی دووشەممە 27ی ئایاری 2019 بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.10 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا 10 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.2 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 58.73 دۆلار.