ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری دەرەوەی حكومەتی ئێران ئاشكرای دەكات، سەردانەكەی بۆ بەغدا و ئەو دیدار و كۆبوونەوانەی كە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامیداوە، سەركەوتوو و بنیاتنەر بوون.

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف

محەمەد جەواد زەریف لە تویتێكدا باسی لە سەردانەكەی بۆ بەغدا كردووە و نووسیوویەتی "سەردانەكەی بۆ بەغدا و ئەو دیدار و كۆبوونەوانەی كە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامیداوە، سەركەوتوو و بیناتنەر بوون".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە كە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەغدا بە جیا كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و ھاوتا عێراقییەكەی، محەمەد حەكیم، ھەروەھا لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەی فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجامداوە.

محەمەد جەواد زەریف ئەوەشی خستووەتەڕوو كە وڵاتەكەی پێشنیازی واژووكردنی رێككەوتنێكی كردووە كە بەپێی رێككەوتنەكە ھیچ گرژی یان دەستدرێژییەك لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ناوچەی كەنداودا، روونەدات.

رۆژی شەممەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بەسەردانێكی سێ رۆژە گەیشتە شاری بەغدا كە لە میاندا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجامدا.