ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Image result for trump johnson

ترەمپ لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (سان) سەبارە بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە: جۆنسۆن كەسێكی بەهرەمەندە و كارەكانی خۆی بە باشی ئەنجامدەدات و پشتگیری لێدەكات بۆ ئەوەی ببێت بەسەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن كاندیدە بۆ پۆستی سكرتێری حزبی پارێزگاران و پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە.

هەفتەی ئایندە ترەمپ سەردانی لەندەن دەكات و لەنزیكەوە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی حزبی پارێزگارانی بەریتانیا دەبینێت و هەركەس لەو هەڵبژاردنە ناوخۆییە دەربچێت دەبێت بەسەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.