ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راوێژكاری سەربازیی عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئێران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەقاندنی یەكەم فیشەك لە كەنداو نرخی نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە.

رۆژی یەكشەممە 2ی حوزەیرانی 2019 رەحیم سەفەوی بەمیدیاكانی راگەیاند، تەواوی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە كەنداو و ٢٠ هەزار سەربازیش لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە قەتەر و كوێت و بەحرەین لەنێو بازنەی موشەكەكانی ئێراندان.

سەفەوی راشیگەیاند، ئێران بەو موشەكانەی كە مەودای دوورییەكەی ٣٠٠ كیلۆمەترە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا دەكاتە ئامانج.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، تاران ئامادەیە بۆ شەڕ لە دژی ئەمریكا و هێزەكانیشیان بەهێزترینە لە ناوچەكەدا و سەرۆكی ئەمریكاش باش دەزانێت كە لەو جۆرە شەڕانەدا شكست دەهێنێت و، لەڕووی ئابورییەوە تێچوویەكی زۆری دەوێت.