ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، سەپاندنی سزاکانی ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا هیچ واتایەک بۆ دانوستان ناهێڵێتەوە.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە، سەپاندنی سزاکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای پێترۆکیمیایی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هیچ بەهایەک بۆ داواکەی ترەمپ بۆ گفتوگۆ ناهێڵێتەوە .

موسەوی وتیشی، تەنها یەک هەفتە بەس بو بۆئەوەی ئەمریکا بیسەلمێنێت کە داواکەی ترەمپ بۆ گفتوگۆ داوایەکی بێ مانایە، لەبەرئەوەی سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند.

دوێنێ هەینی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سزای بەسەر گەورەترین کۆمپانیای پـترۆکیمیایی ئێراندا سەپاند، ئەوەش بەهۆی پشتیوانی دارایی لە دامەزراوەیەکی سوپای پاسداران کە ئەو رێکخراوەش "لەنێو لیستی تیرۆری ئەمریکادایە".