ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن بۆ ئەوەی بەڕەنگاری ئێران ببنەوە.

فرانک مەکەنزی بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت ڕەوانەکردنی فڕۆکەهەڵگر و هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەی ئێرانی کەمکردووەتەوە، لە ئێستادا پێدەچێت پێشنیازی جێگیرکردنی هێزێکی زیاتر بۆ ناوچەکە بکات.

مەکەنزی ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان کاریگەری باشی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە هەبووە، بەڵام وتیشی، هێشتا هەڕەشەکانی تاران راستەقینەن و پێدەچێت حەتمی بن.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، بەرپرسانی ئێران ئامادە نەبوون وەڵامی وتەکانی فەرماندەکەی ئەمریکا بدەنەوە، بەڵام لە ڕابردوودا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە جموجۆڵی سەربازی ئێران لە ناوچەکەدا لە باری بەرگریدایە، هەروەها ئێران ئیدارەی ترەمپی بەوە تۆمەتبارکردووە کە پاساو دەهێنێتەوە بۆ دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران.