ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕاهێنانی فڕۆکەوانە تورکییەکانی لەسەر فڕۆکەی ئێف ٣٥ لە بنکەی سەربازی ئەریزۆنا ڕاگرتووە.

 ئەو هەنگاوەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە تایبەت پاش مامەڵەی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ لەڕوسیا لەلایەن تورکیاوە.

ئەگەرچی پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ناکرێت تورکیا لە هەمان کاتدا خاوەنی سیستمی بەرگری مووشەکی و فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی بێت، بەڵام خۆی لادابوو لە هەنگاو نان بۆ وەستاندنی ڕاهێنان بە فڕۆکەوانە تورکییەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف ٣٥.

تورکیا و ئەمریکا کە دوو وڵاتی ناو هاوپەیمانی ناتۆن  هۆکاری ئەو ململانێ ڕاگەیەنراوەی چەن مانگێکی خایاندووە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیە لەلایەن تورکیاوە، کە لای واشنتۆن هەڕەشەیە لەسەر فڕۆکەکانی ئێف ٣٥ کە کۆمپانیای لۆکهید مارتن بەرهەمی دەهێنێت و تورکیاش دەیەوێت بیکڕێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە سه‌رۆک كۆماری توركیا لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند، له‌باره‌ی کڕینی سیستمی بەرگری (ئێس-٤٠٠ی ڕوسیی)ەوە‌ پاشگه‌زنابنه‌وه و لە ماوە دوو هەفتەی ڕابردووشدا ژمارەیەک سەربازیان بۆ مەشق لەسەر سیستمەکە چوونەتە ڕوسیا.