ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رچاوه‌كانی هەواڵ دووپاتیان كرده‌وه‌، كه‌ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی بیانی له‌ شاری به‌سڕه‌ی باشووری وڵات، كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكاری عێراقی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی، كه‌ به‌ڵێنده‌ری سه‌ره‌كییه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنێكی ماوه‌ درێژ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی باشوور بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی باشوور و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می بیره‌ نه‌وته‌كان.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه‌ به‌ ته‌واوی باره‌گای ئه‌و كۆمپانیایه‌ی به‌ ئامانج گرتووه‌ و دوای هێرشه‌كه‌یش ڕاسته‌وخۆ كۆمپانیاكه‌ بڕیاری داوه‌، 20 كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ كه‌ بیانین و له‌وێ كار ده‌كه‌ن، ده‌سبه‌جێ عێراق به‌جێ بهێڵن.