ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، "هەر جۆرە هێرشێك لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر هەر شتێكی ئەمریكی، بە هێزێكی گەورە و وێرانكەر وەڵام دەدرێتەوە".

ترەمپ لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێكی نوێی سەبارەت بە گرژییە هەڵكشاوەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بڵاوكردەوە.

دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوەكردووەتەوە كە تاران لە "نەرم و نیانی و میهرەبانیی" تێناگات و رایگەیاندووە "بەداخەوە ئەوەی لێی تێدەگەن، هێز و بازووە؛ ئەمریكاش بە جیاوازییەكی زۆر، خاوەنی بەهێزترین سوپای جیهانە، تەنها لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، تریلیۆنێك و ٥٠٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنانی تێدا كراوە".

سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوەكردووەتەوە كە گەلانی ئێران بەهۆی "بژاردە هەڵەكان و وەبەرهێنان لە تیرۆردا" لەلایەن كاربەدەستانی وڵاتەكەیانەوە، تووشی نەهامەتیی بوون.

دۆناڵد ترەمپ تیشكی خستووەتە سەر ئەوەش كە ئێران بەرپرسیارە لە مەرگی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیی ئەمریكی لە رێگەی تەقینەوەكانەوە.