ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

حكوومەتی ئێران ئاشكرای دەكات، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئەو سنوورەی تێپەڕاندووە كە لە رێككەوتنی ئەتۆمیدا ئاماژەی پێ كراوە و بە 300 كیلۆگرام دیاریكرابوو.

ئاژانسی هەواڵیی فارس "Fars" بڵاویكردەوە، حكوومەتی تاران سنووری ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی لەسەدا 3،67 كە دەكاتە 300 كیلۆگرام وەك ئەوەی لە رێككەوتنی ئەتۆمییدا دیاریكراوە، تێپەڕاندووە.

چاودێرانی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی (UAEK) لە رۆژی چوارشەممەوە تا ئێستا بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانیان پێوانەكردووە و ئاماژەیان بەوە كرد كە رێژەی پیتاندن 300 كیلۆگرامی تێپەڕاندووە.

گوتەبێژی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران، بەهروز كەمالفەندی لە روونكردنەوەیەكدا لە 26ی حوزەیراندا رایگەیاندبوو كە دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەی بۆ لایەنە ئەورووپیەكانیان دیارییكردووە بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو زیاد دەكەن.