ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای كوردستان- سوید

ڕۆژی 30 ی حوزه‌یران له‌شاری ستۆكهۆڵم خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ ئازادیخوازه‌كانی سودانه‌وه‌ ڕێكخرا كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ ملێۆنییه‌ی كه‌ له‌ خه‌رتووم ی پایته‌ختی سودان ئاماده‌كاری بۆ كرابوو.

ڕێكخراوی حزبی شیوعی كوردستان له‌ ستۆكهۆڵم له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی سویدی به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌یان كرد كه‌ له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوید له‌ لیستی پارتی چه‌پ و لیستی سۆسیالدیموكراته‌كان به‌شدارییان كرد.

تێكڕای ووتاری به‌شداربووان یه‌كیانده‌گرته‌وه‌ له‌ پرسه‌كانی دادگایی كردنی سه‌رانی پێشووی ڕێژێمی سودان و میلیشیاكان كه‌ چه‌ندین تاوانیار ئه‌نجام داوه‌ دژ به‌ ئافره‌تان و خه‌لكی سیڤیلی سودان، داواكرا به‌رده‌وام بن له‌ شۆرش له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ، هه‌تا گه‌یشتن به‌ پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی دیموكراسی دوور له‌ده‌ستتێوه‌ردانی ووڵاته‌ ئیقلیمی و عه‌ره‌بی و ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و ووڵاته‌ ئه‌وروپییانه‌ی كه‌هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان ده‌كه‌ن له‌ پێناو فرۆشتنی چه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ هۆی زیاتر هه‌ژاركردنی گه‌لی سودان وناردنی سه‌ربازه‌كانی بۆ جه‌نگی یه‌مه‌ن.

هاوڕێیانی به‌شداربوو له‌ حزبی شیوعی كوردستان هه‌ریه‌ك له‌، جوتیار كه‌ركوكی، ئاسۆ مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاسۆ عارف، ئاسۆ ده‌وڵه‌ت.

خۆپیشاندانه‌كه‌ سێ كاتژمێری خایاند له‌سه‌نته‌ری شاری ستۆكهۆڵم.

Image may contain: 4 people, people standing, beard and outdoor

Image may contain: 3 people, people smiling, crowd and outdoor

Image may contain: 3 people, crowd and outdoor

Image may contain: 6 people, people smiling, people standing