ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ پارێزگای خوزستانی ئێران رویدا، كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هه‌ستی پێكرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی ته‌مموز میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ "كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆ ، بوه‌مه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.7 پله‌ی رێخته‌ر، شاری مه‌سجد سوله‌یمان-ی له‌ پارێزگای خوستان هه‌ژاندووه‌ كه‌ به‌ قوڵای 17 كیلۆمه‌تر رویداوه‌".

میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردەوە"تا ئێستا زیانه‌گیانییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراون".

هاوكات به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ "بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق-ی گرتووه‌ته‌وه‌، كاریگه‌رییه‌كه‌ی هه‌ستی پێكراوه‌".