ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (UAEA) رایدەگەیەنێت، رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم كە لە رێككەوتنی ئەتۆمییدا بە لەسەدا ٣،٦٧ دیاریكراوە لە لایەن ئێرانەوە تێپەرێنراوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (UAEA) روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا، چاودێرانی ئاژانسەكە پشتڕاستی ئەوەیان‌ كردووەتەوە كە ئەو ئاستەی پیتاندنی یۆرانیۆم كە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمی كە بە پلانی كاری هاوبەشی گشتگیر ناودەبرێت بڕیاری لەسەردراوە، تێپەڕێندراوە.

لە روونكردنەوەكەدا باس لەوە كراوە كە ئێران زیاد لەسەدا ٣،٦٧ یۆرانیۆمی پیتاندووە، بەڵام زانیاری لەبارەی ئەوە نەخراوەتەڕوو كە ئەو وڵاتە چەندەی ئەو رێژەیەی تێپەڕاندووە كە دیاریكراوە.